بەفەرمی: ڕاگەیاندنی تابلێتی گەلاکسی S5e - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/02/16

بەفەرمی: ڕاگەیاندنی تابلێتی گەلاکسی S5e

سامسۆنگ تابلێتی گەلاکسی S5e بەتایبەتمەندیە ناوازەکانی تابلێتی S4ی دەرکرد بەڵام بەنرخی کەمتر، تەنها 400 دۆلار.

لەگەڵ یەکەی چارەسەری سناپدڕاگۆن 670، ئەوا تابلێتەکە لەڕیزی مامناوەندەکانە بەڵام بەهێزترە لە زنجیرەی تاب A، بەهۆی هەرزانی نرخیشی نەبێتە جێگرەوەی تاب S4ی ئاست بەرز.
سەڕەڕای هەرزانی نرخەکەی ، تابلێتی S5e هەمان ڕونمای S4 هەیە، ئەمۆلید 10.5 ئینج بەڕونی 2560×1600 پێکسڵ، بیرگەی کاتی 4 گێگابایت و64 گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکی (هەروەک هەڵبژاردەی 128/6 گێگابایتیش هەیە بەنرخی 479$).

چوار بڵندگۆی هەیە وەکو وەشانی پێشوو، پەنجەمۆری دەکەوێتە سەر دوگمەی پێکردن.
پاترەیەکەی زۆر کەمنەبۆتەوە 7040 مللی ئەمپێرە لەجیاتی 7300 مللی ئەمپێر.

لاشەیەکی کانزایی تەنکی هەیە کە کێشی 400 گڕامە، ئەمەش بۆ ئامێرێکی مامناوەند شتێکی نایابە، بۆ ئەوەش دەرچەی بیستۆکەی 3.5 ملمی نەهێشتوە، جێگرەوەشی یان بیستۆکەی بلوتوسە یان کێبڵی USB-C.

تابلێتی S5e باری DeXی هەیە کە دەتوانی وەکو کۆمپیوتەری سەرمێز بەکاریبهێنیت، دەتوانی تەختەکلیلی بۆ بکڕیت بەنرخی 129$.

وەشانی ئەندرۆید 9 لەسەرە لەگەڵ ڕوکارە تازەکەی سامسۆنگ One UI ، وە یەکەم تابلێتە پشتگیری لە یاریدەدەری پیکسبای بکات کە بڕیارە لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ بەردەست بکرێت، هەروەک وەشانێکی دەبێت  پشتگیری لە تۆڕی مۆبایل دەکات.

تایبەتمەندیە سەرەکیەکان:
ڕونمای ئەمۆلید 10.5 ئینج بەڕونی 2560×1600 پێکسڵ
یەکەی چارەسەری سناپدڕاگۆن 670
بیرگەکان: 64/4 یان 128/6 گێگابایت
پاتری7040 مللی ئەمپێر
وەشانی ئەندرۆید 9


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here