سامسۆنگ بەفەرمی پەردە لەسەر مۆبایلەکانی Galaxy S10 لا دەدات بەقەبارەی جیاواز - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/02/23

سامسۆنگ بەفەرمی پەردە لەسەر مۆبایلەکانی Galaxy S10 لا دەدات بەقەبارەی جیاواز


هەروەک چاوەڕوان دەکرا، سامسۆنگ بەفەرمی سێ مۆبایلی لە زنجیرەی ئێس Galaxy S10 Series ڕاگەیاند، لەشاری سانفڕانسیسکۆی ئەمریکا لەکۆنفڕانسێکی تایبەتدا سامسۆنگ کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی ڕاگەیاند. ئەوانیش Galaxy S10 و +Galaxy S10 و Galaxy S10e. هەروەک مۆبایلی Galaxy S10e نزمترینیانە لەئاست و نرخ.

دیزاین
هەر سێ وەشانەکەی Galaxy S10 هەمان دیزاینیان هەیە بەنزیکەیی، هەموویان کونێک هەیە لەسەر ڕونمایان بۆ کامێرا لەلای چەپی سەرەوەی ڕونما و چوارچێوەیەکی کانزایی، وە پشتەوەی ڕووپۆشکراوە بە شوشە. لەکاتێکدا مۆبایلی +Galaxy S10 دوو مۆبایلی لەکونەکەی ڕونمای هەیە، مۆبایلەکانی Galaxy S10 و Galaxy S10e یەک کامێرای پێەوەیان هەیە. لەکاتێکدا مۆبایلی Galaxy S10e دوو کامێرای پشتەوەی هەیە، مۆبایلەکانی Galaxy S10 و +Galaxy S10 سێ کامێرای دواوەیان هەیە. هەروەها مۆبایلی Galaxy S10e پەنجەمۆری دەکەوێتە سەر دوگەی کوژانەوە لە تەنیشتی مۆبایلەکە، لەکاتێکدا مۆبایلەکانی Galaxy S10 و +Galaxy S10 پەنجە،ۆریان دەکەوێتە ژێر ڕونما. ئەوەی ماوەتەوە لەدیزاین هەموویان وەکو یەکە.

یەکەی چارەسەری مۆبایلەکانی Galaxy S10 لەزۆربەی شوێنەکان بریتی دەبێت لە Exynos 9820، لەئەمریکاو هەندێک شوێنی تر بریتی دەبێت لە Snapdragon 855. سەبارەت بە بیرگەی ناوەکی و کاتی هەر سێکیان دوو هەڵبژاردەیان هەیە، مۆبایلی Galaxy S10e بیرگەی 6GB/128GB و 8GB/256GBی هەیە، وە مۆبایلی Galaxy S10 ئەویش بیرگەی 8GB/128GB و 8GB/512GBی هەیە، وەمۆبایلی +Galaxy S10 بیرگەی 8GB/128GB و 12GB/1TBی هەیە.

ڕونما
مۆبایلی Galaxy S10e ڕونمای جۆری Dynamic AMOLEDی تەختی هەیە بەقەبارەی 5.8 ئینج و بەڕونی +FullHD، وە هەردوو مۆبایلی Galaxy S10 و +Galaxy S10 ڕونمای جۆری Dynamic AMOLEDی چەماوەی هەیە لەهەردوو تەنیشتی بەقەبارەی 6.1 ئینج و 6.4 ئینج بەدوای یەکدا و ڕونیان +Quad HDیە. شایەنی باسە ڕونمای جۆری Dynamic AMOLED، بەوە جیا دەکرێتەوە کە ڕوناکی و ڕونیەکەی ئێجگار بەرزە و یەکەم ڕونمای مۆبایلە کە پاڵپشتی لە تەکنەلۆژیای +HDR10 بکات.

کامێرا

هی پشتەوە بۆ هەردوو مۆبایلی Galaxy S10 و +Galaxy S10 ئەوا سییان دەبێت بەڕونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ یەکەم و دووەم و کامێرای سێیەمیش 16 مێگاپێکسڵ دەبێت، هاوێنەی یەکەم نزیککەرەوەیە بەدەرچەی 2.4 بەگۆشەی بینینی 45 پلە، هاوێنەی دووەم دەرچەیەکی گۆڕاوی هەیە 1.5/2.4 وە بە گۆشەیەکی بینینی ئاسایی، کامێرای سێیەم گۆشەی بینینی فراوانە و دەگاتە 123 پلە و دەرچەی 2.2. سەبارەت بەکامێرای کامێرای Galaxy S10e، ئەوا هەمان کامێرای دوانی مۆبایلی +Galaxy S9ی لەسەر جێگیر کراوە.


هەر سێ وەشانەکە کامێرای پێشەوەیان 10 مێگاپێکسڵە کەپشتگیری لەتەکنەلۆژیای OIS دەکات، لەگەڵ توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی ڕونی 4K. سەبارەت بە کامێرای دووەم لەمۆبایلی +Galaxy S10 یەوا 8 مێگاپێکسڵە، کەبەکاردێت بۆ زانیاری قوڵی. تایبەتمەندی ڤیدیۆی هێواشی زۆر پێشکەوتووە و دەتوانێت بۆ ماوەی 0.4s بۆ 0.8s لەجیاتی 0.2s بۆ 0.4s.
لەبەر جیاوازی لەڕونمایان پاتریەکانیشیان جیاوازە، مۆبایلی Galaxy S10e پاتریەکەی 3100mAhە، مۆبایلی Galaxy S10 پاتریەکەی 3400mAhە، وەمۆبایلیل +Galaxy S10 پاتریەکەی 4100mAhە. وەکو چاوەڕوانیش دەکرێت پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا Adaptive Fast Charge، هەروەک پشگیری لەبارگاویکردنەوەی بێتەلیش دەکەن. سەڕەڕای ئەمانەش مۆبایلە نوێەکانی سامسۆنگ بارگاویکردنەوەی پێچەوانەش ” Wireless PowerShare “ بەئەنجام دەگەیەنن، کە دەتوانی بیستۆکەی Galaxy Budsی نوێ پێ بارگاویبکەیتەوە، هەموو ئامێرێکی تریش بارگاوی دەکاتەوە بەمەرجێک پشگیری لەتەکنەلۆژیای Qi بکات.

وەشانەکانی Galaxy S10 وەشانی Android 9 Pie و ڕووکاری One UIیان لەسەر جێگیرکراوە، بڵندگۆی دوانەیی لەخۆ دەرێت کە پاڵپشتە بەتەکنالۆژیای Dolby Atmos، لەگەڵ بڕوانامەی IP68 کە دیزاین کراوە بۆ دژە ئاو و تەپوتۆز. ئێستا بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە.


پوختەی تایبەتمەندیەکان:
گەلاکسی S10: (وەشانی سەرەکی)
– ڕونما بەقەبارەی 6.1 ئینج بەڕوونی Quad HD+.
– یەکەی چارەسەر 9820.
– بیرگەی کاتی 8 گێگابایت.
– بیرگەی ناوەکی 512/128 گێگابایت لەگەڵ بیرگەی دەرەکی تا 512 گێگابایت.
– پاتری 3400 مللی ئەمپێر.
– پەنجەمۆری ڕونما.
– كامێرای پێشەوە بەڕونی 10 مێگاپێکسڵ.
– كامێرای سییانی پشتەوە 12+12+16 مێگاپێکسڵ.

گەلاکسی S10E: (وەشانی ئابووری)
– ڕونما بەقەبارەی 5.8 ئینج بەڕونی +FHD
– یەکەی چارەسەر 9820.
– بیرگەی کاتی 6/8 گێگابایت.
– بیرگەی ناوەکی 128/256 گێگابایت لەگەڵ پشگیری بیرگەی دەرەکی تا 512 گێگابایت.
– پاتری 3100 مللی ئەمپێر.
– پەنجەمۆری ڕونما.
– كامێرای پێشەوە بەڕونی 10 مێگاپێکسڵ.
– كامێرای پشتەوەی دوانی بەڕونی 12+16 مێگاپێکسڵ.

گەلاکسی +S10: (وەشانی پڵەس)
– ڕونما بەقەبارەی 6.4 ئینج بەڕونی Quad HD+ .
– یەکەی چارەسەر 9820.
– بیرگەی کاتی 12/8 گێگابایت.
– بیرگەی ناوەکی 126/512 گێگابایت یان 1 تێڕابايت لەگەڵمپشتگیری لە بیرگەی دەرەکی تا 512 گێگابایت.
– پاتری4100 مللی ئەمپێر.
– پەنجەمۆری ڕونما.
– كامێرای پێشەوەی دوانی بەڕونی 10+8 مێگاپێکسڵ.
– كامێرای پشتەوەی سییانی بەڕونی 12+12+16 مێگاپێکسڵ.

گەلاکسی S10 5G: (وەشانی تایبەت)
– قەبارەی ڕونما 6.7 ئینج بەڕونی Quad HD+ .
– یەکەی چارەسەر 9820.
– بیرگەی کاتی 8 گێگابایت.
– بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت بێ بیرگەی دەرەکی.
– پاتری 4500 مللی ئەمپێر.
– پەنجەمۆری ڕونما.
– كامێرای پێشەوەی دوانی 10 مێگاپێکسڵ+ هاوێنەی 3D.
– کامێرای پێشەوەی سییانی 12+12+16 مێگاپێکسڵ لەگەڵ هەستەوەرێکی 
3D ToF.

نرخی وەشانەکانی Galaxy S10
مۆبایلی Galaxy S10 وەشانی 8 
گێگابایت/ 128 گێگابایت بەنرخی 899.9 دۆلارمۆبایلی Galaxy S10 Plus وەشانی گێگابایت/ 128 گێگابایت بەنرخی 999.9 دۆلارمۆبایلی Galaxy S10 Plus وەشانی گێگابایت/ 512 گێگابایت بەنرخی 1249.9 دۆلارمۆبایلی Galaxy S10 Plus وەشانی 12 گێگابایت/ 1 تيرابايت بەنرخی 1599.9 دۆلارمۆبایلی Galaxy S10e وەشانی گێگابایتبەنرخی 749 دۆلار.









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here