گوگڵ خزمەتگوزاری Stadia ڕادەگەیەنێت کەنزیکە لەوەی نێتفلێکس بەڵام بۆ یاری ڤیدیۆییە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/03/22

گوگڵ خزمەتگوزاری Stadia ڕادەگەیەنێت کەنزیکە لەوەی نێتفلێکس بەڵام بۆ یاری ڤیدیۆییە


بەهۆی خزمەتگوزاری Stadia گوگڵ بەفەرمی دەچێتە نێو دروستکەرانی یاری ڤیدیۆیی کەداهاتەکەی مەزەندە دەکرێت بە 140 مليار دۆلار، بۆ ئەوەی ڕکابەری سۆنی و مایکرۆسۆفت بکات کە هەردووکیان لەڕیزی پێشەوەی ئەو بوارەن

بەهۆی Stadiaوە دەتوانی یاری ڤیدیۆیی لەسەر هەر ئامێرێکی بەستراو بە ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدەیت جا چ کۆمپیوتەر یا مۆبایل یا تەلەفزیۆن یا تابلێت هتد بێت ... وە دەتوانی بەهۆی تەختەکلیل یا ماوس یا دەسکی یاری تایبەت کەگوگڵ دواتر دەریدەکات بیکەیت
ئەم خزمەتگوزاریە پشتی بەستوە بە کڵۆد (هەور) ، بەجۆرێک یاریەکان لەسەر سێرڤەرەکانی کۆمپانیای گووگڵ چارەسەر دەکرێ دواتر بەهۆی ئینتەرنێتەوە لەسەر ئامێرەکەت پەخش دەکرێت بەهۆی ئینتەرنێتەوە ، واتە پێویستت بەوە نیە یاریەکە خەزن بکەیت و ئیشی پێبکەیت لەسەر ئامێرەکەت وەکو ئامێرەکانی ئێکس بۆکس و پلەی ستەیشن بەنمونە

خزمەتگوزاریەکە پشتگیری لەیاری بەڕونی 4K و 60fps دەکات لەگەڵ پاڵپشتی HDR، هەروەک دوپاتیشی کردەوە کەلەداهاتوو پشتگیری لە ڕونی 8K دەکات

گوگڵ خزمەتگوزاری Stadia ئەمساڵ سەرەتا لە ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا و ئەوروپا بەردەست دەخات، وەنرخی بەشدارییەکردن لەو خزمەتگوزارییەی ئاشکرا نەکردووە.

ئایا ئەوە دواڕۆژی یاریەکانە؟ بۆچونت چیە؟



کەناڵی یوتیوبەکەم:

https://www.youtube.com/channel/UCcuwXevhwmY2QwtHRQcewag


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here